سێ تەقینەوە لە شاری بەغدا،كوژران و برینداربوونی ٢٠ی كەسی لێكەوتەوە.
بە پێی هەواڵ دەری ئەهلوبەیت ع.ابنا: ئەفسەر لە پۆلیسی عێراق، ملازمی یەك حاتم جابری رایگەیاند كە بەهۆی سێ تەقینەوە، چوار كەس كوژران و ١٦ی دیكەش بریندار بوون.
حاتم جابری وتی: "بۆمبێكی چێنراو بەكاروانێكی هێزەكانی سوپا لە گوندی ئیبراهیم بن عەلی سەربە قەزای ئەبوغرێب رۆژئاوای بەغدا تەقییەوە كە بەهۆیەوە سەربازێك كوژراو و سێی دیكەش بریندار بوون".
حاتم جابری ئاماژەی بەوەشدا كە بۆمبێكی چێنراوی دیكە لە گەڕەكی ئێعلام باشووری بەغدا تەقییەوە و لە ئاكامدا دوو هاووڵاتی مەدەنی كوژران و هەشتی دیكەش بریندار بوون.
ئەفسەرەكە باسی لەوەش كرد كە بۆمبێكی چێنراوی دیكە لە ناوچەی نەهرەوان باشووری رۆژهەڵاتی بەغدا تەقییەوە كە بووە هۆی كوژرانی كەسێك و بریندار بوونی پێنجی دیكە.
١٥ شوبات ٢٠١٧ - ٠٣:٣٦
News ID: 811792
سێ تەقینەوە لە شاری بەغدا،كوژران و برینداربوونی ٢٠ی كەسی لێكەوتەوە.